هەواڵ 15, ئاب 2025

هواوەی دوو تابلێتی نوێی نمایش کرد

هواوەی لە چین دوو تابلێتی نوێی نمایش کرد کە بە سیستەمی وەگەڕخەڕی HarmonyOS کاردەکەن.

جۆری MatePad Air 12 ڕوونماکەی قەبارەی 12 ئینجە لە جۆری IPS LCD بە ڕوونی 2800 × 1840 پێکسڵ و تێکڕای نوێبوونەوەی 144 هێرتز و ڕووناکی کۆتایی دەگاتە 1,000 نێت.

پشتگیری لە پێنووسی زیرەکی M-Pencil Pro دەکات و 6 بڵندگۆی هەیە بەڵام چیپسێتەکەی ئاشکرا نەکراوە.

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرای سێڵفی 8 مێگاپێکسڵە. پاترییەکەی قەبارە 10,100 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 66 وات دەکات.

نرخی دەستپێکی تابلێتەکە لە چین بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 417 دۆلار.

جۆری MatePad 11.5 S ڕوونماکەی قەبارەی 11.5 ئینجە لە جۆری IPS LCD بە ڕوونی 2800 × 1840 پێکسڵ و تێکڕای نوێبوونەوەی 144 هێرتز و ڕووناکی کۆتایی دەگاتە 1,000 نێت.

پشتگیری لە پێنووسی زیرەکی M-Pencil Pro دەکات و 4 بڵندگۆی هەیە بەڵام چیپسێتەکەی ئاشکرا نەکراوە.

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 13 مێگاپێکسڵە و کامێرای سێڵفی 8 مێگاپێکسڵە. پاترییەکەی قەبارە 8,800 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 40 وات دەکات.

نرخی دەستپێکی تابلێتەکە لە چین بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 348 دۆلار.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Huawei هواوەی
بۆچونی تۆ