لینۆڤۆ 5, ئەیلوول 2025

لینۆڤۆ نەوەی دووەمی کۆنسۆڵە دەستییەکەی بە نرخی 400 دۆلار گرانتر نمایش کرد

ئەمڕۆ لینۆڤۆ لە کۆنگرەی IFA کۆسنۆڵی دەستی Legion Go 2 نمایش کرد. بە پێی وتەی لینۆڤۆ کۆنسۆڵە دەستییەکە باشترین ڕوونمای هەیە بەراورد بە کۆنسۆڵە دەستییەکانی تر. خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 8.8 ئینجە لە جۆری OLED بە ڕوونی 1920 * 1200 پێکسڵ و تێکڕای نوێبوونەوەی 144 هێرتز. ڕوونماکە دەتوانێت بە پێی پێویست لە نێوان 30 بۆ 144 هێرتز تێکڕای نوێبوونەوەی ڕێکبخات. هەروەها ڕووناکی کۆتایی دەگاتە 1,000 نێت.

ڕاگری کۆنسۆڵەکە.

بە دوو بژاردەی چیپ بەردەست دەبێت کە بریتیین لە AMD Ryzen Z2 و Z2 Extreme. بەراورد بە نەوەی پێش خۆیان گۆڕانکاری زۆر گەورەیان تێدا ئەنجام نەدراوە بەڵام لە بە پێشکەوتنی نەرمەواڵە (سۆفتوێر) باشتر دەردەکەون. پاتری کۆنسۆڵەکە بە ڕێژەیەکی بەرچاو گەورەتر کراوە (ئەم نەوەیە پاترییەکەی قەبارەی 74W/h ـە بەڵام نەوەی پێشووتر 49.2W/h بوو). بەراورد بە نەوەی پێشووی دەرچەکانی نەگۆڕاوە و خاوەن دوو دەرچەی USB4 و دەرچەی MicroSD UHS-II و 3.5mm ـە.

گۆڕانکاری لە دەسکی کۆنسۆڵەکەدا کراوە و ڕاگرێکی ناوەکی (built-in kickstand) و ماوس لە خۆ دەگرێت. نرخی دەستپێکی کۆسنۆڵەکە بۆ چیپی AMD Z2 و ڕامی 16 گێگابایت و بیرگەی 1 تێرابایت بریتییە لە 1,099 دۆلار. 100 دۆلار گرانترە ئەگەر ڕامی 32 بکڕیت. هەروەها بۆ چیپی Z2 Extreme و ڕامی 32 گێگابایت و بیرگەی 1 تێرابایت نرخی بریتییە لە 1,349 دۆلار و 130 دۆلار گرانترە ئەگەر بیرگەی 2 تێرابایت بکڕیت.

سەرچاوە The Verge
تاگەکان IFA 2025 Lenovo لینۆڤۆ
بۆچونی تۆ