لینۆڤۆ 5, ئەیلوول 2025

لینۆڤۆ هەندێک لە بەهێزترین لاپتۆپەکانی لە کۆنگرەی IFA 2025 نمایش کرد

لینۆڤۆ بڕیاریدا لە کۆنگرەی IFA 2025 یەکێک لە بەهێزترین لاپتۆپەکانی نمایش بکات. لاپتۆپی Thinkpad P16 Gen 3 نرخی دەستپێکی 3,339 دۆلارە و بە بەرزترین بژاردەی پرۆسێسەر (Core Ultra 200HX) و بژاردەی گرافیک کاردی Nvidia RTX Pro بەردەست دەبێت. ڕامەکەی تاوەکو 192 گێگابایت لە جۆری DDR5 و بیرگەکەی تاوەکو 12 تێرابایت لە جۆری PCIe Gen5 NVMe بەرز دەکرێتەوە.

ThinkPad P16 Gen 3

بە چەند بژاردەیەکی ڕوونما بەردەست دەبێت کە یەکێکیان بریتییە لە قەبارەی 16 ئینج لە جۆری OLED بە ڕوونی 3.2K تەچ. بەهۆی ئەم هێزە زۆرەی هەڵیگرتووە، بێگومان خاوەن کێشێکی زۆرە. کێشی لاپتۆپەکە 2.54 کیلۆگرامە. بەکارهێنەر دەتوانێت خۆی پاتری لاپتۆپەکە بگۆڕێت و لاپتۆپەکە 2 دەرچەی Thunderbolt 5 هەیە.

ThinkPad P1 Gen 8

لینۆڤۆ لاپتۆپێکی دیکەشی بە ناوی Thinkpad P1 Gen 8 نمایش کرد کە بە چەندین بژاردەی پرۆسێسەر لە زنجیرەی Core Ultra 200 H بەردەستە. هەروەها بژاردەی گرافیک کاردی زۆر بەردەستن کە بەرزترینیان زنجیرەی RTX Pro 2000 ـە (جۆری پێشووتر زنجیرەی 5000 بوو). بەهەمان شێوەی لاپتۆپەکەی پێشووتر دوو دەرچەی Thunderbolt 5 هەیە و هەمان بژاردەی ڕوونمای 16 ئینجی بەردەستە. کێشی ئەمیان 1.81 کیلۆگرامە و نرخی دەستپێکی بریتییە لە 2,819 دۆلار.

Lenovo Legion Pro 7

لاپتۆپێکی دیکەی کۆمپانیاکە بریتییە لەLegion Pro 7 کە کێشی 2.72 کیلۆگرامە و نرخی دەستپێکی 2,399 دۆلارە. بە چەندین بژاردەی پرۆسێسەر بەردەستە کە بەرزترینیان AMD Ryzen 9955HX3D و گرافیک کاردی Nvidia GeForce RTX 5080 ـە. هەروەها ڕوونمایەکی 16 ئینجی لە جۆری OLED بە تێکڕای نوێبوونەوەی 240 هێرتز هەیە.

سەرچاوە The Verge
تاگەکان IFA 2025 Lenovo لینۆڤۆ
بۆچونی تۆ