سامسۆنگ
5, ئەیلوول 2025
کاتی بەردەست بوونی وەشانی One UI 8.0 بنچینەکراو لەسەر ئەندرۆید 16 دزەی پێکرا

سامسۆنگ بە فەرمی ڕایگەیاند لە مانگی 9ی ئەمساڵ دەست دەکات بە بەردەست خستنی وەشانی جێگیری One UI 8.0 بنچینەکراو لەسەر ئەندرۆید 16 بەڵام هیچ ڕۆژ و کاتێکی دیاری نەکرد بۆ بەردەست بوونەکەی. بە پێی زانیارییەکی دزەپێکراو کە دەست کەی ئای تی ئێن کەوتووە ئاشکرای دەکات ڕۆژی بەردەست بوونی ئەم وەشانە بۆ بەرهەمە جیاوازەکانی سامسۆنگ کەی دەبێت.

بە پێی ئەو زانیارییە دزەپێکراوە بێت، سامسۆنگ لە ڕۆژی 18ی ئەم مانگە دەست دەکات بە بەردەست خستنی ئەم وەشانە بۆ هەر یەک لە مۆبایلەکانی Galaxy S25, Galaxy S25 Plus, Galaxy S25 Ultra. هەروەها لە ڕۆژی 25ی ئەم مانگە دەست دەکات بە بەردەست خستنی وەشانەکە بۆ زنجیرەی گالەکسی ئێس 24 و مۆبایلی Galaxy S25 Edge و Galaxy A36 و Galaxy A56. لە دوای ئەمەش بۆ مۆبایل و بەرهەمەکانی دیکەی سامسۆنگ بەردەست دەبێت. دەتوانن لەم وێنانەی خوارەوە کاتی بەردەست بوونەکەی بزانن.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.