ئاسایشی ئەلیکترۆنی 7, ئازار 2020

زياتر لە 1 ملیار مۆبايل و تابلێتی کارکردوو لەسەر سيستەمى Android لە ژێر مەترسى ھاككردندان

نوێترين توێژينەوەى پێگەی “?Which” دەريخستووە کە زياتر لە 1 ملیار مۆبايل و تابلێتی کارکردوو لەسەر سيستەمى Android لە ژێر مەترسى ھاككردندان، لەبەر ئەوەى ھيچ پشتگيرييەك و وەشانێكى ئاسایشی (سيكوریتی) ـیان بۆ ڕەوانە ناکرێت لە لايەن بەشى ئاسايشى کۆمپانیای گووگڵەوە.

بە پشت بەستن بە زانيارييەكانى گووگڵ، لە سەرانسەرى جيھاندا لە ھەر 5 بەكارھێنەرێكى سيستەمى Android، دووانيان نوێکاری نوێیان پێ ناگات. وە بە پێی ئامارێکی کۆمپانیاکە، لە مانگى 5 ـی ساڵی ڕابردوودا ڕێژەی 42% ـى بەكارھێنەرانى Android لەسەر وەشانەکانی Android 6.0 و کۆنتر بوون، لەوانە؛ (Marshmallow (2015 و (Lollipop (2014 و (KitKat (2013 و (Jellybean (2012 و (Ice Cream Sandwich (2011 و (Gingerbread (2010.

وە جگە لەوانەی سەرەوە، وەشانی Nougat 7.0 ـيش نوێکاری ئاسایشی بۆ ڕەوانە ناکرێت، بەم پێيەش زياتر لە 1 ملیار بەكارھێنەرى سيستەمى Android ھيچ وەشانێكى نوێى پارێزگاريكردن و ئاسایشییان بەدەست ناگات و لە ژێر مەترسى ھاككردندان لە لايەن ھاككەرەكانەوە. دواین وەشانەکانی Android (وەشانەکانی 8 و 9 و 10) وەشانى نوێى ئاسایشییان پێدەگات، بۆيە بەكارھێنانيان پارێزراوە و ھيچ كێشەيەكى نييە.

ھەر بە پێى ئەم توێژينەوەيەى پێگەی “?Which”، كە ڕێژەی ئەو بەکارهێنەرانەی دیاری کردووە کە وەشانە کۆنەکانی Android بەكاردەھێنن، دەری خستووە كە ئەم مۆبايل و تابلێتانە تاوەكو ئێستاش لە بازارە سەرهێڵییەکان دەفرۆشرێن، نموونەش؛ وەك کۆگای سەرهێڵی ئەمەزۆن، كە ئەگەرى ھاككردنيان ھەيە و دەبێتە ھۆى دزرانى زانيارى كەسى يان سپام كردنی بەکارهێنەرانیان.

سەرچاوە Which
بۆچونی تۆ