ئەپڵ
10, ئەیلوول 2025
لێرەوە قەبارەی ڕامی هەر مۆدێلێکی ئایفۆن 17 بزانە

هەرچەندە ئەمڕۆ ئەپڵ بە فەرمی ڕاینەگەیاند کە زنجیرەی ئایفۆن 17 چەند گێگابایت ڕامیان هەیە، بەڵام پێگەی MacRumors پشتڕاستی کردەوە لە کۆتا ئامرازی گەشەپێدەرانی Xcode 26 دەرکەوتووە کە قەبارەی ڕامی زنجیرەی ئایفۆن 17 بەم جۆرەیە:
iPhone 17: 8GB
iPhone Air: 12GB
iPhone 17 Pro: 12GB
iPhone 17 Pro Max: 12GB
ئەمەش ئەو دەنگۆیانەی پشت ڕاست کردەوە کە پێشووتر هەبوون دەربارەی بەرز کردنەوەی ڕامی زنجیرەی ئایفۆن 17. بەراورد بە نەوەی پێشووتر تەنها جۆری ئاسایی ڕامەکەی زیاد نەکراوە و ئەوانی تر 4 گێگابایت زیاتریان هەیە.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.