ژیری دەستکرد AI
11, تشرینی یەکەم 2025
گووگڵ 12 مانگ بەکارهێنانی خۆڕایی Google AI Pro پێشکەش بە خوێندکار و مامۆستایانی عێراق و کوردستان دەکات

دوای ماوەیەکی زۆر لە چاوەڕوانی و بەردەستبوونی ئەم ئۆفەرە لە چەند وڵاتێک، لە کۆتایدا بۆ عێراق و کوردستانیش بەردەست کرا. لە ڕێگەی ئەم پلانەوە خوێندکار و مامۆستایان دەتوانن تەواوی تایبەتمەندییەکانی ژیری دەستکردی جێمنای بەخۆڕایی بۆ ١٢ مانگ بەکاربهێنیت لەگەڵ ئەم چەند تایبەتمەندییەی خوارەوەش:
- یارمەتیدانی خوێندکاران بۆ کاتی کۆششکردن و ئەرکەکانی کە توانای شیتەڵکردنی پەرتووکی هەیە تا ١٥٠٠ لاپەڕە.
- یارمەتیدانی بێ سنور لە نوسین و پێدانی فیدباک و بیرۆکە و زیاتریش بە مۆدێلی Gemini 2.5 Pro
- دروستکردنی ڤیدیۆ لە مۆدیڵی نایابی Veo 3
- چالاکبوونی پلانی پڵەس لە NotebookLM کە بە ٥ جار خێراتر ئەرکەکانت بۆ ئەنجام دەدات.
- بەردەستبوونی Whisk Animate کە یارمەتیت دەدات وێنەکان بگۆڕیت بۆ ڤیدیۆ.
- بەردەستبوونی جێمنای لە ئەپەکانی جیمەیڵ و گووگڵ دۆکس و سلایدس و شیتس و درایڤ…
- پێدانی ٢ تێڕابایت لە گووگڵ درایڤ بۆ ماوەی ئەم ١٢ مانگە
لەگەڵ بوونی چەندان تایبەتمەندی تر، کە ئەگەر ئەم پلانە بکڕیت بۆ ئەم ١٢ مانگە نرخەکەی ٣١٤,٤٠٠ دیناری عێراقییە.
بۆ بەدەست هێنانی، پێویستە ئەم لینکە بکەیتەوە:
https://one.google.com/u/4/ai-student
پێویستە بە ئیمەیڵی ئاسایی جیمەیڵ لە ژوورەوەبیت و وەکو لە وێنەکە دیارە. پاشان کرتە لە دوگمەی Student Offer بکە و شوێن هەنگاوەکان بکەوە کە لە یەکێک لە هەنگاوەکان پێویست بە ئیمەیڵی زانکۆکەت دەکات بۆ دڵنیایی کردنەوە.
ئینجا بۆ دڵنیابوونەوەش لە کۆتاییدا داوای کارتێکی بانکی دەکات تەنها بۆ جێبەجێکردنی هەنگاوەکانە و هیچ پارەیەک ناگێڕێتەوە کە دواتر دەتوانیت بەشدارکردنەکە هەڵبوەشێنێتەوە و دوای ١٢ مانگەکە لەخۆیەوە پارە نەگێڕێتەوە.
تێبینی: ئەم ئۆفەرە تاوەکو ٩ی ١٢ی ٢٠٢٥ بەردەستە و بۆیە هەوڵبدە پێش ئەم ڕێکەوتە بەدەستت هێنابێت، بەپێچەوانەوە لەدەستت دەچێت.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!