ئای ئۆ ئێس 18, ئه‌یلول 2020

کرداری Back Tap چییە و چۆن بە کاری بێنم لە وەشانی iOS 14 و ئایفۆنەکەمدا؟

یەکێک لەو تایبەتمەندییە پێویست و گرنگانەی کە لە وەشانی iOS 14 ڕاگەیاندرا کرداری Back Tap بوو، کە لە ڕێگەیەوە بە دوو جار دەست لێدان لە پشتی ئایفۆنەکەت یاخوود سێ جار دەست لێدان دەتوانیت چەندین کرداری پێ ئەنجام بدەیت و قەدبڕێکی زۆر باشە بۆ ئەنجامدانی کردارەکان

لەگەڵ کردارەکە، دەتوانیت بە شێوەیەکی سەربەخۆ ئەو کردارانە دیاری بکەیت کە بە دوو جار یان پێ جار دەست لێدان ئەنجام دەدرێن، بۆ نموونە Screenshot یاخوود کردنەوەی Control Center یاخوود Lookscreen و چەندەها تایبەتمەندی تر

چۆن تایبەتمەندییە بەکار بهێنم؟

1- بڕۆ بەشی ڕێکخستنی ئایفۆنەکەت و Accessibility هەڵبژێرە.

2- کرتە لە Touch بکە.

3- وەرە خوارەوە و کرتە لە کرداری Back Tap بکە.

4- کرتە لە Double Tap بکە کە بە واتای دوو جار دەست لێدان لە پشتی ئایفۆنەکەت یاخوود Triple Tap بکە کە بە واتای سێ جار دەست لێدان لە پشتی ئایفۆنەکەت دێت.

5- لە بیرت نەچێت دەتوانیت هەڵبژاردنی دوو جار دەست لێدان یاخوود سێ جار دەست لێدان بە شێوەیەکی خۆکار ئەنجام بدەیت لەگەڵ قەدبڕەکان.

سەرچاوە 9to5mac
تاگەکان iOS 14
بۆچونی تۆ