ئەپڵ 15, تشرینی یەکەم 2025

ئەپڵ ماکبووک پرۆی بە چیپی M5 نوێ کردەوە

ئەپڵ ئەمڕۆ ماکبووک پرۆی 14 ئینجی نوێ کردەوە. ئێستا ماکبووک پرۆ چیپی خێراتری M5 لە خۆ دەگرێت و بیرگەکەی خێراترە. هەروەها ئەپڵ دەڵێت پاترییەکەی بەرگەی 24 کاتژمێر دەگرێت. دیزاینی هاوشێوەی نەوەی پێشوویەتی و نرخی دەستپێکی بریتییە لە 1,599 دۆلار بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت و CPU دە ناووکی و GPU دە ناووکی.

ئەپڵ دەڵێت ئەم چیپە نوێیە 3.5 هێندە خێراترە لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی زیرەکی دەستکرد بەراورد بە نەوەی پێش خۆی. ئەپڵ دەڵێت 1.6 هێندە توانای گرافیکی ئەم چیپە باشترە بەراورد بە نەوەی پێش خۆی. ئێستا تاوەکو بیرگەی 4 تێرابایت بەردەستە و بیرگەکەی ئێستا خێراترە. هەمان دەرچە و وێبکام و ڕوونما و بڵندگۆی نەوەی پێشووتر لە خۆ دەگرێت.

سەرچاوە The Verge
تاگەکان Apple ئەپڵ
بۆچونی تۆ