سامسۆنگ
25, شوبات 2026
زنجیرەی Galaxy Buds 4 نمایشکرا: داهاتووی دەنگ لە گوێچکەکانتدا

سامسۆنگ جگە لە نمایشکردنی زنجیرەی نوێی گالەکسی ئێس ٢٦، بیستۆکی نوێی بە دیزاینێکی تەواو نوێی کانزایی بە ناوی “Blade” زنجیرەی Buds 4 Pro و Buds 4ی ڕاگەیاند.
ئەم نەوەیە پشتگیری لە دەنگی (24-bit/96KHz Hi-Fi) و بڵندگۆی دوو ئاڕاستەیی دەکات کە وا هەست دەکەیت لەناو ستۆدیۆی تۆمارکردندایت. ئەمە جگە لەوەی وەرگێڕی تایبەتی خۆت (Interpreter) هەیە و ئەمەش خەیاڵ نییە چونکە بیستۆکەکان دەتوانن ڕاستەوخۆ قسەی کەسی بەرامبەرت بۆ وەربگێڕنە سەر زمانەکەی خۆت. واتە دەتوانیت گوێ لە وانەیەک یان گفتوگۆیەک بگریت بە زمانێکی تر، و بیستۆکەکەت ڕاستەوخۆ وەری بگێڕێتە سەر زمانێکی تر و ڕاستەوخۆ بۆ ناو گوێچکەکانت!
بیرمان نەچێت سیستەمی لابردنی ژاوەژاو (Enhanced Adaptive ANC) بە شێوەیەک پێشکەوتووە لەم بیستۆکە کە خۆی لەگەڵ دەوروبەرەکەتدا دەگونجێنێت بۆ ئەوەی بە تەواوی لە جیهان داببڕێیت.

سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!