مۆبایل و تابلێت
23, تشرینی یەکەم 2019
مۆبایلی Meizu 16T بە پڕۆسێسەری Snapdragon 855 و نرخی دەستپێکی 280$ ـەوە ڕاگەیاندرا

لە بۆنەیەکی تایبەتدا، ئەمڕۆ کۆمپانیای Meizu مۆبایلی Meizu 16T ـی بە پڕۆسێسەری Snapdragon 855 و نرخی دەستپێکی 280$ ـەوە ڕاگەیاند.
مۆبایلی Meizu 16T خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.5 ئینج لە جۆری Super AMOLED و بە وردی نیشاندانی 1080 بە 2232 پێکسڵ و بە ڕووناکی 430 نیت و هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونماکەیدا جێگیر کراوە. لە پشتەوە خاوەن 3 دانە کامێرایە بە ڕوونییەکانی 12 و 8 و 5 مێگاپێکسڵ و لە پێشەوەش خاوەن کامێرایەکە بە قەبارەی 16 مێگاپێکسڵ. پڕۆسێسەری Snapdragon 855 ـی لەسەر جێگیر کراوە و خاوەن ڕامی 6 و 8 گێگابایتی و بیرگەی 128 و 256 گێگابایتییە. خاوەن پاترییەکە بە توانستی 4,500 ملی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی خێرا دەکات بە توانای 18 وات.

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Meizu 16T:
- ڕوونما: قەبارە: 6.5 ئینج. جۆر: Super AMOLED. وردی نیشاندان: 1080 بە 2232 پێکسڵ. ڕووناکی: 430 نیت.
- دیزاین: نۆچ: هەیە. چاڵی ژێر ڕوونما: نییە.
- پڕۆسێسەر: Snapdragon 855.
- گرافیک: Adreno 640.
- ڕام: 6 و 8 گێگابایت.
- بیرگە: 128 و 256 گێگابایت.
- ئەستووری: 8.3 میلیمەتر.
- کێش: 183 گرام.
- پاتری: 4,500 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
- بارگاویکردنەوە: پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا بە توانای 18 وات.
- کامێرای پشتەوە: سەرەکی: 12 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.9 و لە جۆری Wide. دووەم: 8 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2 و لە جۆری Ultra Wide. سێیەم: 5 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.9 و لە جۆری Wide.
- کامێرای پێشەوە(سێڵفی): یەکەم: 16 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2.
- هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆری ژێر ڕوونما.
- دەرچە: USB-C.
- ڕایەڵە: LTE – Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac – dual-band – Wi-Fi Direct – hotspot – Bluetooth 5.0. تایبەتمەندی NFC: هەیە. تایبەتمەندی Radio: نییە.
- سیمکارت: دوانە سیمکارت.
- ڕەنگ: شین – سەوز – پڕتەقاڵی.
- سیستەمی کارپێکەر: ڕووکاری Flyme 8 (بنچینەکراو لەسەر Android 9 Pie).
- حاڵەتی بەردەستبوون: بەردەستە.
- نرخ: دەست پێدەکات لە 280$.
نرخی مۆبایلی Meizu 16T لە 280$ ـەوە دەستپێدەکات و بەرزترین نرخی 350$ ـە. لە ئێستادا لە بازاڕەکانی وڵاتی چیندا بەردەستە.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.