نەثینگ
26, تشرینی یەکەم 2022
بەفەرمی بیستۆکی Nothing Ear (stick) بە بەرگەگرتنی 29 کاتژمێر و زیاترەوە نمایشکرا

سەر لە ئێوارەی ئەمرۆ کۆمپانیای Nothing دووەم بیستۆکی خۆی نمایشکرد بەناوی Nothing Ear (stick).
بەداخەوە بیستۆکەکە تایبەتمەندی لابەری ژاوە ژاو (ANC) لەخۆناگرێت، بەڵام تەکنەلۆژیای Clear Voice کە ژاوە ژاو تا ئاستێکی باش لە کاتی پەیوەندییەکان کەم دەکاتەوە.

هەڵگری بڕوانامەی IP54 بۆ دژە ئاو و تۆز و با. توانای بەرگەگرتنی 7 کاتژمێر کار کردن بە یەکجار بارگاوی کردنەوە دەگرێت و 29 کاتژمێر بە بەرگەکەیەوە.
نرخی بیستۆکەکە بریتیی دەبێت لە 99 دۆلار و لە ڕۆژی 4ی مانگی داهاتوو بەردەست دەبێت.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.