گووگڵ 27, نیسان 2023

تەواوی تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Google Pixel 7A دزەی پێکرا

وا چاوەڕوان دەکرێت مۆبایلی Google Pixel 7A لە مانگی داهاتوو لە کۆنگرەی گەشەپێدەرانی گووگڵ Google I/O نمایش بکرێت، بە پێی ڕاپۆرتێک کە لەلایەن پێگەی 91Mobile بڵاوکراوەتەوە هەموو تایبەتمەندی مۆبایلەکە دزەی پێکراوە و بڵاوکراوەتەوە.

 

ڕوونمای مۆبایلەکە قەبارەی 6.1 ئینج دەبێت لەجۆری OLED و بەڕوونی +FHD و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 90 هێرتز. چیپسێتی Tensor G2 لەسەر جێگیر کراوە و بە ڕامی 8 گێگابایت لەجۆری LPDDR5 و بیرگەی 128 گێگابایت لەجۆری UFS 3.1 بەردەست دەبێت.

هەرچی کامێرای مۆبایلەکەیە، کامێرای سەرەکی بە ڕوونی 64 مێگاپیکسڵ و تایبەتمەندی OIS و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 12 مێگاپیکسڵ و کامێرای سێڵفیش بە ڕوونی 10.8 مێگاپیکسڵ. پاتری مۆبایلەکە 4,400 مللی ئەمپێر / کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 20 وات، هەروەها پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی بێ وایەریش دەکات. مۆبایلەکە بە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید 13 کاردەکات.

 

 

سەرچاوە Gizmo China
تاگەکان google Google Pixel گووگڵ
بۆچونی تۆ