ئەپڵ 18, ئەیلوول 2023

ئەپڵ وەشانی iOS 17 و iPadOS 17ی بۆ مۆبایل و ئایپادە پشتگیری لێکراوەکان بڵاو کردەوە

 

لە سەرەتای هاوین و لەگەڵ کۆنگرەی گەشەپێدەرانی ئەپڵ، کۆمپانیاکە وەشانی تاقیکاری لە هەردوو سیستەمی وەگەڕخەری iOS و iPadOS و کۆی سیستەمەکانی دیکەش بەردەست خست.

ئامێرە پشتگیری لێکراوەکانی iPadOS 17

ئێستا بە فەرمی ئەپڵ وەشانی جێگیری iOS 17 و iPadOS 17 و watchOS 10 و tvOS 17 بڵاو کردەوە.

جیاواز لە ساڵی ڕابردوو، ئەمساڵ وەشانی نوێ بۆ ئایپادیش لەگەڵ وەشانی نوێی iOS بڵاو کرایەوە.

ئامێرە پشتگیری لێکراوەکانی iOS 17

وەشانی watchOS 10 پشتگیری لە Apple Watch Series 4 و نەوەکانی دواتر دەکات، بەڵام دەبێت بە مۆبایلێکەوە پەیوەست بێت کە کار بە iOS 17 بکات (واتە iPhone Xs یاخوود iPhone Xr و نەوەکانی دواتر).

وەشانی tvOS 17 پشتگیری لە هەردوو مۆدێلی Apple TV HD و Apple TV 4K دەکات.

چاوتان لەسەر پەڕەکانی کەی ئای تی ئێن بێت بۆ زانینی تایبەتمەندییە نوێیەکانی ئەم وەشانانە.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Apple ئەپڵ
بۆچونی تۆ