پلەیستەیشن 10, تشرینی یەکەم 2023

جۆری سلیم لە کۆنسۆڵی پلەیستەیشن 5 نمایش کرا

 

سۆنی دوو پلەیستەیشن 5ی نوێی ڕاگەیاند کە بە پلەیستەیشنی سلیم (Slim) ناسراون. پلەیستەیشنە نوێیەکان دوو جۆریان هەیە، جۆری ئاسایی بە جێگای سیدییەوە و جۆری دیجیتاڵی بە بێ جێگای سی دی. هەردووکیان بچووکتر و سووکترن بەراورد بە پلەیستەیشن 5ی ئاسایی. هەردووکیان بە ڕێژەی %30 قەبارەیان بچووکتر کراوەتەوە، وە کێشی جۆری ئاسایی بە ڕێژەی %18 و جۆری دیجیتاڵ بە ڕێژەی %24 کەمتر کراوەتەوە. هەردووکیان بیرگەی ناوەکیان 1 تێرابایتە.

جۆری ئاسایی پشتگیری لە سیدی Ultra-HD Blue ray دەکات بە شێوازێکی ئاسایی، جۆری دیجیتاڵ زیادکراوێکی پێویستە بە نرخی 79.99 دۆلار کە جێگایەکی سیدییە و پشتگیری لە Ultra-HD Blue ray دەکات.

ڕاگر(ستاند)ی ئاسۆیی لەگەڵ کۆنسۆڵە نوێیەکان بەردەست دەبێت، بەڵام ڕاگرێکی نوێ کە ستونییە بەجیا دەفرۆشرێت بە نرخی 29.99 دۆلار و لەگەڵ هەموو مۆدێلەکانی پلەیستەیشن 5 گونجاوە.

لە مانگی داهاتووەوە کۆنسۆڵەکان بەردەست دەبن. نرخی جۆری ئاسایی 499.99 دۆلار و جۆری دیجیتاڵ 449.99 دۆلار دەبێت.

تایبەتمەندییەکانی هەردوو کۆنسۆڵە نوێیەکە.
بۆچونی تۆ