ئامێرە هەمەجۆرەکان 12, تشرینی یەکەم 2023

کاتژمێری زیرەکی Honor Watch 4 Pro بە پشتگیری کردن لە eSIM نمایش کرا

کۆمپانیای ئۆنەر لەگەڵ نمایش کردنی مۆبایلی چەماوەی Honor Magic Vs2 کاتژمێری زیرەکی Honor Watch 4 Proـشی نمایش کرد. ڕوونماکەی 1.5 ئینجە لە جۆری AMOLED و بە پانێڵی LTPO و پشتگیری لە AOD دەکات. هەروەها پشتگیری لە eSIM و LTE دەکات.

خاوەندارێتی بڕوانامەی 5ATM دەکات بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز، هەروەها پشتگیری NFC و GPS و Bluetooth 5.2 دەکات. هەستەوەری پێوانی ئۆکسجینی نێو خوێن لە خۆ دەگرێت و چاودێری قەلەقی و خەوتنیش دەکات. پاترییەکەی بەرگەی 10 ڕۆژ بەکارهێنانی ئاسایی و 3 ڕۆژ بەکار‌هێنانی بە کارپێکردنی eSIM. نرخی بۆ قایشی Silicon بریتییە لە 220 دۆلار و بۆ قایشی چەرم 247 دۆلارە.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان ئۆنەر Honor
بۆچونی تۆ