ڕێدمی 15, کانوونی دووەم 2024

بەفەرمی زنجیرە مۆبایلی Redmi Note 13 5G نمایش کرا – نوێکراوەتەوە

دوای سێ مانگ لە نمایش کردنی لە وڵاتی چین، شاومی زنجیرە Redmi Note 13 5G بۆ بازاڕەکانی جیهان نمایش کرد.

جۆری پرۆ پڵەسی 5G، ڕوونمایەکی جۆری CrystalRes AMOLED بە قەبارەی 6.67 ئینج و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و ڕوونی 1.5K. بڕوانامەی IP68 هەیە بۆ دژە خۆڵ و تۆز و ئاو.

چیپسێتی Dimensity 7200-Ultra لەسەر جێگیر کراوە. پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر / کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 120 وات لە خۆ دەگرێت.

Redmi Note 13 Pro Plus 5Gکامێرای سەرەکی ڕوونی 200 مێگاپێکسڵە و گۆشەفراوانی 8 مێگاپیسکڵ و 2 مێگاپێکسڵی ماکرۆ لە خۆ دەگرێت. لەگەڵ 16 مێگاپیسکڵ بۆ سێڵفی.

جۆری پرۆی 5G، تایبەتمەندی ڕوونما و کامێراکانی هەمان جۆری پرۆ پڵەسە. چیپسێتی Snapdragon 7s Gen 2 لەسەر جێگیر کراوە و پاترییەکەی قەبارەی 5,100 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 67 وات.

Redmi Note 13 Pro Plus 5G

هەروەها جۆری ئاسایی، ڕوونماکەی لە جۆری AMOLED و قەبارەی 6.67 ئینجە و ڕوونی +FHD و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە و ڕووناکی تاوەکو 1,000 نیتە و بە پارێزەری Goriila Glass 5 ڕووپۆش کراوە. چیپسێتی Dimensity 6080 لەسەر جێگیر کراوە و پاترییەکەی قەبارەی 5,000 مللی ئەمپێر \ کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 33 وات. کامێرای سەرەکی ڕوونی 108 مێگاپیسکڵە و کامێرای گۆشە فراوان ڕوونی 8 مێگاپیسکڵە و کامێرای ماکرۆش 2 مێگاپیسکڵە، هەروەها سێڵفییەکەی 16 مێگاپیسکڵە.  

نرخی مۆبایلەکان بەم شێوەیە دەبێت، جۆری پرۆ پڵەسی 5G نرخی بریتییە لە 564,000 دیناری عێراقی بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت، هەروەها جۆری پرۆ 5G نرخی بریتییە لە 486,000 دیناری عێراقی بۆ بیرگەی 512 گێگابیت و ڕامی 12 گێگابایت و جۆری ئاسایی نرخی بریتییە لە 323,000  دیناری عێراقی بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت، مۆبایلەکان لە لایەن بریکاری شاومی کۆمپانیای ئای تی لۆبی بەردەست دەبێت.

سەرچاوە Gizmo China
بۆچونی تۆ