ژیری دەستکرد AI 3, شوبات 2024

لە کۆتاییدا، Google Bard دەتوانێت وێنە دروست بکات

چاتبۆتی Google Bard تایبەتمەندی دروستکردنی وێنەی بۆ زیاد دەکرێت. کە ڕکابەرەکەی، ChatGPT، چەند مانگێکە ئەو تایبەتمەندیەی هەیە، بەڵام پێویستی بە پارە دانە.

ئێستا بەکارهێنەران دەتوانن بە پێدانی دەق بە چاتبۆتەکە وێنە دروست بکەن، کە لە ڕێگای مۆدێلی Imagen 2 کۆمپانیای گووگڵەوە وێنەکان دروست دەکرێت. هەروەها ئێستا Google Bard بە مۆدێلی ژیری دەستکردی Gemini Pro کار دەکات.

ئێستا چاتبۆتەکە بە زیاتر لە 40 زمان و زیاتر لە 230 وڵاتی جیهان بەردەستە. کە لە وەشانی پێشوودا تەنها بۆ 170 وڵات بەردەست بوو. هەروەها ئێستا بە تەواوی پشتگیری لە زمانەکانی Arabic، Bengali، Tamil، Urdo دەکات.

هەروەها گووگڵ تایبەتمەندی Double Check بۆ هەر لە 40 زمانەکە زیاد کرد، کە بەکارهێنەران دەتوانن هەڵسەنگاندن بۆ وەڵامەکانیان بکەن بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە ئینتەرنێتدا بۆ دڵنیابوونەوە لە وەڵامەکان.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ