سامسۆنگ 11, ئازار 2024

مۆبایلی Galaxy A55 5G بە چیپسێتی Exynos 1480 و زیاترەوە نمایش کرا

سامسۆنگ دوای دەنگۆیەکی زۆر 2 مۆبایلی نوێی لە زنجیرەی A نمایش کرد وە یەکێک لە ئەو مۆبایلانە Galaxy A55 5G ـە. ڕوونمایەکی قەبارە 6.6 ئینجی لە جۆری Super AMOLED بە تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز و ڕوونی +FHD لە خۆ دەگرێت و بە پارێزەری Gorilla Glass Victus ڕووپۆش کراوە و چوارچێوەکەی کانزایە.

چیپسێتی Exynos 1480ی لەسەر جێگیر کراوە. چوار ساڵ نوێکردنەوەی ئەندرۆید و 5 ساڵ نوێکردنەوەی ئاسایشی مانگانەی بۆ بەردەست دەبێت و کار بە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید 14 دەکات. پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 25 وات لەسەر جێگیر کراوە.

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە بە پشتگیری کردن لە تایبەتمەندی دژە لەرزین (OIS) و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 12 مێگاپێکسڵ و کامێرای ماکرۆ بە ڕوونی 5 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت، هەروەها کامێرای سێڵفی 32 مێگاپێکسڵە. بڕوانامەی IP67ی بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز هەیە.

نرخی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 480 یۆرۆ لە ئەورووپا و بە بژاردەی بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایتیش بەردەست دەبێت.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Samsung سامسۆنگ
بۆچونی تۆ