ئەپڵ 30, ئازار 2024

ئەپڵ وێب پەیجێکی تایبەت بە فێرکاری نووسینی کۆد بە زمانی Swift دەکاتەوە

لەگەڵ نزیکبوونەوەی بۆنەی گەشەپێدەرانی کۆمپانیای ئەپڵ، WWDC 2024، ئەپڵ وێب پەیجێکی نوێی لە نێو وێبسایتەکەی کردەوە کە فێرکاری بەکارهێنانی Xcode, Swift, Swift UIی تێدا بەردەست دەکات. لە ئێستادا وێب پەیجەکە بەردەستە و یارمەتی گەشەپێدەران دەدات لە دابەزاندنی Xcode و درووست کردنی یەکەمین پرۆژەیان.

تیم سنیس، بەرپرسی ئامرازەکانی گەشەپێدەرانی ئەپڵ وتی “ئەمڕۆ کۆمەڵە فێرکارییەکی نوێ ڕادەگەیەنین بۆ ئەو فێرخوازانەی کە یەکەم هەنگاوەکانیان دەنێن بۆ کۆدکردن بە بەکارهێنانی Swift و SwiftUI! پێویستت بە ئەزموونی پێشوەختە لە کۆدکردن نییە بۆ بەکارهێنانی ئەم فێرکاریانە، هەر بۆیە بنەمایەکی زۆر باشن”

بەپێی وتەی ئەپڵ، ئەو فێرکاریانەی لە ماڵپەڕەکەدا بەردەستن “بۆ هەموو کەسێکە”، تەنانەت ئەوانەی کە پێشتر ئەزموونی کۆدکردنیان نییە.

کرتە لێرە بکە بۆ ڕۆشتنە نێو وێب پەیجەکە.

سەرچاوە 9to5Mac
تاگەکان Apple ئەپڵ Swift
بۆچونی تۆ