مایکرۆسۆفت 4, نیسان 2024

بەمزووانە دەتوانیت کۆنتڕۆڵی بەکارهێنانی ڕام لە لایەن وێبگەڕی مایکرۆسۆفت ئێج بکەیت

مایکرۆسۆفت کار لەسەر تایبەتمەندییەک دەکات کە بریتییە لە سنووردار کردنی بەکارهێنانی ڕام لە لایەن وێبگەڕی مایکرۆسۆفت ئێجەوە. Leopeva64 کە یەکێکە لە باشترین دۆزەرەوەکانی تایبەتمەندی لە وێبگەڕی مایکرۆسۆفت ئێجدا، تێبینی بەشێکی نوێی لە ڕێکخستنی وێبگەڕەکەدا لە وەشانی تاقیکاری کردووە. پێدەچێت ڕێکخستنی بەکارهێنانی ڕام بە شێوەیەکی سەرەکی ئامانج لێی یاریکەرانی کۆمپیوتەر بێت، چونکە تایبەتمەندییەکە ڕێگەت پێدەدات سنووردار کردنەکە تەنها لە کاتی یاری کردن یاخوود بۆ هەموو کاتێک بێت.

دەتوانیت بڕی ڕامی بەکارهێنراو لە نێوان 1 گێگابایت بۆ 16 گێگابایت دیاری بکەیت ئەگەر کۆمپیوتەرێک ڕامەکەی 16 گێگابایت بێت. بەڵام مایکرۆسۆفت ئاگاداری دەدات کە سنووردار کردن بۆ ڕێژەیەکی کەمی ڕام لەوانەیە خێرایی وێبگەڕەکە کەم بکاتەوە. لە ئێستادا ئەم وەشانە تەنها بۆ وەشانی تاقیکاری (Canary) بەردەستە و دیار نییە کەی مایکرۆسۆفت بۆ هەمووان بەردەستی دەکات.

سەرچاوە Gizmo China
بۆچونی تۆ