ئامێرە هەمەجۆرەکان
13, تشرینی دووەم 2024
لەوانەیە ئەپڵ ئامێرێکی Smart Home ساڵی داهاتوو نمایش بکات
دەنگۆکان باس لەوە دەکەن ئەپڵ کار لەسەر ئامێرێکی Smart Home دەکات. مارک گێرمن، ڕۆژنامەنووسی پێگەی بلومبێرگ، ڕایگەیاند کۆمپانیاکە کار لەسەر ڕوونمایەک دەکات کە بە دیوارەوە هەڵدەواسرێت بۆ کۆنترۆڵ کردنی ئامێرەکان و لەگەڵ یاریدەدەری سیریش کار دەکات.
ئامێرەکە لە شێوەی ئایپادە و قەبارەی 6 ئینج دەبێت، هەروەها کامێرا و بڵندگۆ لە خۆ دەگرێت و پەیوەستی ئینتەرنێتیش دەکرێت. لە دوای سێ ساڵ لە پەرەپێدانی ئامێرەکە، چاوەڕوان دەکرێت لە مانگی سێی ساڵی داهاتوو نمایش بکرێت.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.