رەقەکاڵا 25, تشرینی دووەم 2024

میدیاتێک چیپسێتی Dimensity 8350 نمایش کرد

میدیاتێک چیپسێتی Dimensity 8350 نمایش کرد، ئۆپۆ ڕاستەوخۆ مۆبایلی Reno13 و Reno13 Pro تابلێتی Oppo Pad 3 بە چیپسێتکەوە نمایش کرد.

چیپسێتەکە جیاوازییەکی ئەوتۆی لەگەڵ Dimensity 8300 نییە، قەبارەی 4 نانۆمەترییە و هەشت ناووک لە خۆ دەگرێت و ناووکی سەرەکی لە جۆری Coretx-A715 بە خێرایی 3.35 گێگاهێرتز.

چوار ناووکی لە جۆری Cortex-A715 و چوار ناووکی جۆری Cortex-A510 و گرافیکی Mali-G615 MC6 لە خۆ دەگرێت. پشتگیری لە ڕامی LPDDR5X و بیرگەی UFS 4.0 دەکات. لە ڕووی پەیوەندیشەوە پشتگیری لە Bluetooth 5.4 و Wi-Fi 6E دەکات. هەروەها چیپسێتەکە پشتگیری لە ڕوونمای +FHD بە تێکڕایی نوێ بوونەوەی 180 هێرتز دەکات.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان MideaTek میدیاتێک
بۆچونی تۆ