ئای ئۆ ئێس
29, تشرینی دووەم 2024
7 ئەپی نایاب بەکاتی بۆ ئایفۆن بوونەتە خۆڕایی؛ پەلەبکە و دایان بگرە! (٢٩-١١-٢٠٢٤)

بەردەوام ئەپەکانی ناو ئەپ ستۆر بەکاتی دەبن بەخۆڕایی. ئەمانەی خوارەوە بە ماوەیەکی کاتی بوونەتە خۆڕایی، بۆیە تکایە بەزوویی دایان بگرە و ئەم هەلە لەدەست مەدە.
تێبینی: ئەم ئەپانە بەکاتی بوونەتە خۆڕایی و دەگونجێت لە چەند کاتژمێری داهاتوو ببنەوە بە پارە. ئێمە لێیان بەرپرس نین و گلەیی لە ئێمە مەکە ئەگەر هەلەکەت لەدەست چوو.
١- GoAnimate: بۆ دروستکردنی وێنەی جوڵاوە بە شێوەیەکی ئاسان و سەرەنج ڕاکێش.
GoAnimate
دابەزاندن
٢- Merge Voice Memos: ئەم ئەپە بۆ تێکەڵکردنی تۆمارە دەنگییەکانتە بەشێوەیەکی ئاسان.
Merge Voice Memos
دابەزاندن
٣- Hollycool – Pro Video Editing: بۆ دەستکاریکردن و کاری مۆنتاژی ڤیدیۆ بەکاردەهێندرێت.
Hollycool
دابەزاندن
٤- Sofoto: بۆ دەستکاریکردنی وێنە و دانانی فلتەری جوانە لەسەر وێنەکانت.
Sofoto
دابەزاندن
٥- Photo Collage Maker: ئەپێکە بۆ کۆلاژی وێنەیە. واتا چەند وێنەیەک لە یەک فرەیمدا بەبوونی چەندین ئامرازی پێشکەوتوو وەکو دانانی دەق و ستیکەر و چەندین شت لەسەر وێنەکان.
تێبینی: پێویستە لەناو ئەپەکە in-app purchase بکەیت کە بژاردەی Lifetime بەخۆڕاییە لە ئێستادا بەشێوەی کاتی.
Photo Collage Maker
دابەزاندن
٦- Convert me Video Audio PDF: بۆ گۆڕینی فۆڕماتە جیاوازەکانی ڤیدیۆ و دەنگ و پی دی ئێفە و دەستکاریکردنی خێرایە.
Convert Me
دابەزاندن
٧- Full Power Battery: بۆ ئەوەی بتوانیت وا لە مۆبایلەکەت بکەیت کە بارگاویکردنەوە تەواو بوو واتا پڕ شەحن بوو زەنگ لێ بدات.
Full Power Battery
دابەزاندن
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!