رەقەکاڵا
9, کانوونی دووەم 2025
لاپتۆپە نوێیەکانی دێڵ بە ڕوونمای Tandem OLED نمایش کران

دێڵ بە شێوەیەکی سەیر ناوی لاپتۆپەکانی گۆڕی، بەڵام مۆدێلی Dell Pro 14 Premium ڕوونمای Tandem OELD لە خۆ دەگرێت کە دوو چینی OLED لەسەریەک. کە تەنها لە ئایپاد پرۆی نوێ ئەپڵ دیدەنی ئەم جۆرە ڕوونمایە کراوە. لاپتۆپە نوێیەکان دەنگییان کەمترە و تەمەنی پاترییەکانیان زیاترە بەهۆی سیستەمی نوێی ساردکردنەوە و پرۆسێسەرەکانی Intel Lunar Lake.
لاپتۆپی Dell Pro Premium بە هەردوو قەبارەی 13 و 14 ئینج ئێستا بەردەستە بۆ کڕین. بە پرۆسێسەری Intel Core Ultra 7 لەگەڵ 32 گێگابایت ڕام و 2 تێرابایت SSD. بڕوانامەی Copilot+ PC هەیە.
وێبکامی 8 مێگاپیکسڵی لە خۆ دەگرن کە پشتگیری لە HDR دەکات و دەرچەی HDMI 2.1 و USB 3.2 و دوو دەرچەی Thunderbolt 4 هەیە.
هەروەها لاپتۆپی Dell Pro Plus بە سێ قەبارەی جیاواز بەردەست دەبێت، 13، 14 و 16 ئینج. بە پرۆسێسەرەکانی Intel Lunar Lake لە مانگی داهاتوو بەردەست دەبن بۆ کڕین.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.