ئەپڵ
12, تشرینی دووهم 2019
دەنگۆ: iPad Pro ـی نوێ لە سەرەتاکانی ساڵی داهاتوو بە هەبوونی 2 کامێرا لە پشتەوە بەردەست دەکرێت
دوێنێ پێگەی The Information هەواڵێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاشکرای کرد کە لە ساڵی 2022 ـدا کۆمپانیای ئەپڵ چاویلکەی ڕاستی خەیاڵی (AR) ڕادەگەیەنێت. ئێستا دەنگۆ هەیە کە iPad Pro ـی نوێ لە پشتەوە خاوەن 2 دانە کامێرا دەبێت لە جێگەی 1 دانە کامێرا.
پێگەی Bloomberg لە نوێترین ڕاپۆرتیدا ڕایگەیاندووە کە پێشبینی دەکەن کۆمپانیای ئەپڵ لە چارەکی یەکەم/سەرەتاکانی ساڵی داهاتوودا نەوەیەکی نوێ لە تابلێتی iPad Pro بە کامێرای زیاترەوە ڕابگەیەنێت. پێگەکە دەڵێت iPad Pro ـە نوێیەکە خاوەن 2 دانە کامێرای پێشکەوتوو دەبێت بە هەبوونی هەستەوەری 3 دوورییەوە.
لە مانگی 11 ـی ساڵی ڕابردوودا پێشبینیکەری بەناوبانگ Ming-Chi Kuo ڕایگەیاند کە پێشبینی دەکات iPad Pro ـی نوێ خاوەن هەستەوەری 3 دووری ببێت.
لە پێشوودا زۆرێک لە پێگەکان ڕایانگەیاند iPad Pro ـی نوێ خاوەن 3 کامێرا دەبێت، بەڵام ڕاپۆرتەکەی ئەمڕۆی Bloomberg ئەو دەنگۆیانەی پووچەڵ کردەوە. هەروەها پێگەی Bloomberg دەڵێت ڕەنگە کامێرای سەرجەم ئایفۆنەکانی ساڵی داهاتوو خاوەن هەستەوەری 3 دووری ببن.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.