ئامێرە هەمەجۆرەکان 5, كانونی یه‌كه‌م 2019

دەستبەندی Huawei Band 4 Pro بە نرخی 57 دۆلارەوە ڕاگەیاندرا

لە کۆنگرەکەی ئەمڕۆی هواوەی تایبەت بە نمایشکردنی زنجیرە مۆبایلی Nova 6 چەند بەرهەمێکی تر نمایشکران. یەکێک لەم بەرهەمانە دەستبەندی Huawei Band 4 Pro بوو. ئەم دەستبەندە بە ڕەنگەکانی سور و ڕەش و زێڕی بەردەست دەبێت.

سەبارەت بە تەواوی تایبەتمەندییەکانی تری، ئەم دەستبەندە خاوەنی ڕوونمایەکی 0.95 ئینجی ئەمۆلێدی ڕەنگاوڕەنگە بە ڕوونی 240×120 پێکسڵ، بە شێوەیەک ڕوونماکەی توانای پێشاندانی 40 پیتی چینی و 100 ڕووە کاتژمێری ڕەنگاوڕەنگی هەیە.

هەروەک بەهۆی ئەوەی دەستبەندەکە پشتگیری لە NFC دەکات، دەتوانیت پارەدانی سەرهێڵی پێ ئەنجام بدەیت. ئەمە جگە لەوەی کە خاوەنی GPSـی سەربەخۆیە کە توانای تۆمارکردنی جوڵەی ڕاستەوخۆی هەیە و بە شێوەیەکی زانستی زانیارییەکانی جوڵەی بەکارهێنەر تۆماردەکات. ئەمە جگە لەوەی توانای دیاریکردنی blood oxygen saturationـی هەیە و تۆماری خەوی بەکارهێنەریش دەکات.

هەروەک ئەم دەستبەندە تایبەتمەندی تری، وەکو، ئیشپێکەری میوزیک و دانانی وەبیرهێنەرەوە و دۆزینەوەی دەستبەندەکە و بەرزکردنەوەی دەستبەندەکە بۆ پێشاندانی کاتژمێر و زیاتریش لەخۆی دەگرێت.

لە ڕووی وەرزشییەوە، توانای تۆمارکردنی تا 127 جۆر زانیاری وەرزشی هەیە. بە پشت بەستن بەم زانیارییانە دەستبەندەکە پێشنیاری لێهاتووی وەرزشی بۆ بەکارهێنەر دەکات.

یەکێکی تر لە تایبەتمەندییە گرنگەکانی ئەم دەستبەندە چاودێریکردنی ترپە ناڕێکەکانی دڵە. هەروەها بەهۆی ڕێژەی 95%ـی زانیاری دروستی دەستبەندەکە، ئەم بەرهەمە دەتوانیت 6 لە دیارترین کێشەکانی خەو دیاری بکات و تا زیاتر لە 200 پێشنیاری خەو بۆ بەکارهێنەر بکات.

نرخی دەستبەندی Huawei Band 4 Pro

ئەم دەستبەندە نرخی لە 57 دۆلارەوە دەستپێدەکات، و لە ئەمڕۆوە داواکاری پێشوەختە بەردەستە و لە 12-12 فرۆشتنی فەرمی دەست پێدەکات.

سەرچاوە
تاگەکان Huawei HuaweiBand4Pro
بۆچونی تۆ