شاومی 24, كانونی دووه‌م 2020

کۆمپانیای POCO ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی دووەمین مۆبایلی ئاشکرا کرد

لە دوای ئەوەی دوێنێ هەژماری فەرمی POCO India لە تویتەر پشتڕاستی کردەوە کە بەم نزیکانە نوێترین مۆبایلیان نمایش دەکەن، کۆمپانیاکە ڕێکەوتی بە ئەنجام گەیاندنی ئەمەی ئاشکرا کرد.

هەژماری POCO India لە تویتەر دووبارە چاوی هەمووانی خستەوە سەر خۆی و لە جریوەیەکی نوێدا ئاشکرای کرد کە مۆبایلی نوێی POCO لە مانگی داهاتوو (مانگی 2) ـدا نمایش دەکرێت، جریوەکە بە بێ ئاشکراکردنی ڕێکەوتی دیاریکراوی نمایشکردنی مۆبایلە نوێیەکەی POCO بوو. هەروەها وەکو تەنزێک، POCO ڕاشیگەیاندووە کە بڕوا بە زانیارییە دزەپێکراوەکان مەکەن، بەڵکو ئەوەتا دانەیەکی فەرمی لەبەر دەستتدایە.

https://twitter.com/IndiaPOCO/status/1220578361451266048

لە جریوەیەکی دیکەی نوێدا، POCO بۆ یەکەمجار ئاشکرای کرد کە مۆبایلە نوێیەکەیان ناوی POCO F2 نابێت، بەڵکو خاوەن ناوێکی دیکە دەبێت، کە هیچی دەربارەی نەگوت. بەڵام پڕوپاگەندەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو جەختیان لەوە دەکردەوە کە POCO X2 ناوی مۆبایلە نوێیەکەی POCO دەبێت و POCO زیاتر لە 1 مۆبایل نمایش دەکات.

 

سەرچاوە GSMArena
بۆچونی تۆ