ئای ئۆ ئێس 28, كانونی دووه‌م 2020

ئەپڵ وەشانەکانی iOS 13.3.1 و iPadOS 13.3.1 ـی بە چارەسەکردنی کێشەکانی Screen Time و Mail و زیاترەوە بەردەستکرد

ئەمڕۆ کۆمپانیای ئەپڵ وەشانەکانی iOS 13.3.1 و iPadOS 13.3.1 ـی بە چارەسەکردنی کێشەکانی تایبەتمەندی Screen Time و ئەپی Mail و زیاترەوە بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئایپۆد و ئایپۆدەکان بەردەستکرد.

قەبارەی وەشانە نوێیەکە 219 مێگابایتە بۆ iPhone X و بۆ ئامێرە نوێ و کۆنەکانی دیکە کەمتر و زیاترە. وەشانەکە چارەسەکەرە و گرنگترین گۆڕانکارییەکانی بریتین لە چارەسەرکردنی کێشەکانی تایبەتمەندی Screen Time و ئەپی Mail.

سەرجەم گۆڕانکارییەکانی وەشانەکانی iOS 13.3.1 و iPadOS 13.3.1:

  • چارەسەرکردنی کێشەیەک لە بەشی Communication Limits ـی Screen Time کە ڕێگەی دەدا ناوەکان زیاد بکەیت بە بێ نیشاندانی ڕوونمای نووسینی تێپەڕەوشە.
  • چارەسەرکردنی کێشەیەک لە ئەپی Mail کە دەبووە هۆکاری بارکردنی هەندێک لە جۆرەکانی وێنە کاتێک کە بژاردەکە لە ڕێکخستنەکان کوژاوە بووایە.
  • چارەسەرکردنی کێشەیەک لە ئەپی Mail کە دەبووە هۆکاری دەرکەوتنی گەڕاندنەوەی دیالۆگە زۆرەکان.
  • چارەسەکردنی کێشەیەک کە دەبووە هۆکاری شکستهێنانی ڕەوانەکردنی ئاگادارکەرەوەکان کاتێک کە بە Wi-Fi ـییەوە پەیوەست دەبوویت.
  • زیادکردنی دەنگی شێوەزاری هیندیی ئینگلیزی بۆ HomePod.

چۆنیەتی نوێکردنەوەی وەشان لە iOS:

  • کردنەوەی ئەپی Settings
  • کردنەوەی بەشی General
  • کردنەوەی بەشی Software Update
  • کرتە کردن لە Download and install

تێبینی بۆ نوێکردنەوەی وەشان:

  • پێویستە وزەی پاتری ئامێرەکەت لە 50% زیاتر بێت.
  • پێویستت بە ئینتەرنێتی وایفای دەبێت بۆ نوێکردنەوەی وەشان.
بۆچونی تۆ