ئەندرۆید
23, شوبات 2020
گووگڵ کار لەسەر تاقیکردنەوەی جوڵەیەکی نوێ دەکات بۆ Android 11

لە چەند ڕۆژی رابردوودا، گووگڵ یەکەمین وەشانی Android 11 ـی بە تەنها و تایبەت بە گەشەپێدەران بەردەستکرد. لەو کاتەوە، وردە وردە تایبەتمەندییە نوێیەکان لە وەشانەکەدا ئاشکرا دەبن و بەدی دەکرێن.
کۆتا تایبەتمەندی دۆزراوە لە یەکەمین وەشانی Android 11 ـدا، زیادکردنی جوڵەیەکی نوێیە بۆ کردنەوەی یاریدەدەری دەنگی Google Assistant، ئەویش بە 2 جار پەنجەدان لە پشتەوەی مۆبایلەکە. تایبەتمەندییەکە بە Columbus ناوی هاتووە و پێدەچێت تایبەت بێت بە مۆبایلەکانی
چۆنیەتی کارکردنی جوڵەکە تاوەکو ئێستا ڕوون نەکراوەتەوە، بەڵام پێدەچێت بە جوڵاندنی هەستەوەرەکانی Accelerometer یاخود Gyroscope لە ڕێگەی لێدانیانەوە کار بکات، بەمەش جوڵەکە پێویستی بە هیچ ڕەقەکاڵایەتی تایبەت نابێت بۆ کارکردن.
بە پێی هەمان کەس بێت کە تایبەتمەندییەکەی بەدی کردووە، لە ڕێگەی ڤیدیۆیەکەوە نیشانی دەدات کە بە 2 جار پەنجەدان بە فشاری زیاترەوە، ئەپی کامێرای مۆبایلەکە دەکرێتەوە.
هێشتا Android 11 لە قۆناغێکی زۆر زۆر سەرەتایدایە و پێدەچێت لە ناوەڕاست یاخود کۆتاییەکانی ئەمساڵدا بەردەست بکرێت.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.