پزیشک و سەلامەتی 21, ئازار 2020

حکومەتی هەرێمی کوردستان ماڵپەڕێکی تایبەت بە زانیاری و ڕێنماییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بەردەستکرد

لە نوێترین هەنگاودا، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشێکی نوێیان لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیان تایبەت بە زانیاری و ڕێنماییە پەیوەندیدارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ هاوڵاتیان بەردەستکرد.

ماڵپەڕە نوێیەکەی حکومەت، هەریەکە لە زانیارییە پێویستەکان بۆ زانین و نوێترین زانیاری و ڕێبەری و هەواڵە پەیوەندیدارەکانی ڤایرۆسی COVID-19 ـی ناسراو بە کۆرۆنا لەخۆ دەگرێت. هەروەها ژمارەی هیڵی گەرم (122) یەکەم بەشە کە لە کاتی کردنەوەی ماڵپەڕەکەدا بەدیار دەکەوێت، جێگەی باسە ژمارەی هیڵی گەرم (122) تایبەتە بۆ پەیوەندیکردن لە کاتی هەستکردن بە نیشانەکانی ڤایرۆسەکە و 24 کاتژمێر لە رۆژێکدا و 7 رۆژ لە هەفتەیەکدا کراوەیە.

ماڵپەڕەکە بە هەر سێ زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی بەردەستە و دەتوانرێت وەکو باشترین سەرچاوەی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا سوودی لێ وەربگیرێت.

لە ئێستادا ماڵپەڕەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەستە و دەتوانیت کرتە لێرە بکەیت بۆ کردنەوەی.

بۆچونی تۆ