مۆبایل و تابلێت
27, ئازار 2020
دەنگۆ: مۆبایلی OnePlus 8 Pro خاوەن ڕەنگی سەوز و تایبەتمەندی بارگاویکردنەوەی بێوایەر دەبێت

تەنها چەند ڕۆژێکی ماوە بۆ ڕاگەیاندنی مۆبایلەکانی OnePlus 8 و OnePlus 8 Pro، بەڵام ڕۆژانە دزەپێکراوی زیاتر لەسەر مۆبایلەکان بڵاو دەکرێنەوە و ناهێڵن کۆمپانیاکە بەرهەمەکەی بکات بە سوپرایز.
هەژماری OnLeaks لە تویتەر ڕێندەرێکی دزەپێکراوی مۆبایلی OnePlus 8 Pro ـی بڵاو کردووەتەوە، کە تێیدا بۆ یەکەمجار مۆبایلەکە بە ڕەنگی سەوز بەدیار دەکەوێت. هاوکات مۆبایلەکە خاوەن هەمان دیزاینی ڕێندەرەکانی پێشوو دەبێت و دەردەکەوێت کە OnePlus چیدیکە کامێرای جۆری دەرکەوتەی هاوشێوەی OnePlus 7 Pro بەکارنەهێناوە.

هەروەها پێگەی Android Police ڕایگەیاندووە کە مۆبایلی OnePlus 8 Pro خاوەن بارگاویکردنەوەی بێوایەر دەبێت، بەمەش دەبێتە یەکەمین مۆبایلی OnePlus کە خاوەن تایبەتمەندییە ناوبراوەکە بێت.
دوێنێ خشتەی تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکانی OnePlus 8 و OnePlus 8 Pro دزەیان پێکرا و بڵاوکرانەوە، کە تێیدا گرنگترین تایبەتمەندییەکانی ئاشکرا بوون. (کردنەوەی بابەت)
ڕێکەوتی ئاشکراکردنی مۆبایلەکان نادیارە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت لەم مانگە یاخود لە سەرەتاکانی مانگی داهاتوودا ئاشکرا بکرێن.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.