ئەپڵ
27, ئازار 2020
ئەپڵ ماڵپەڕ و ئەپی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بەردەستکرد

کەمێک بەر لە ئێستا کۆمپانیای ئەپڵ ماڵپەڕ و ئەپێکی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بەردەستکرد.
ماڵپەڕ و ئەپەکە نوێیەکەی ئەپڵ تایبەتە بە ڤایرۆسی COVID-19 ـی ناسراو بە کۆرۆنا، لە ڕێگەیەوە دەتوانرێت تاقیکردنەوەی توشبوون بە ڤایرۆسەکە ئەنجام بدرێت لە ڕێگەی وەڵامدانەوەی ژمارەیەک پرسیارەوە. لە دوای پێدانی ئەنجامی تاقیکردنەوەکە، پێت ڕادەگەیەنێت کە چی بکەیت. هەروەها ڕێنمایی و زانیارییەکان سەبارەت بە ڤایرۆسەکە لەخۆ دەگرێت.

ئەپڵ بە هاوکاری هەریەکە لە ناوەندی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییەکان (CDC)، دەزگای فیدڕاڵی بەڕێوەبردنی فریاکەوتنەکان و کۆشکی سپی ئەمریکا ئەم ماڵپەڕ و ئەپەی درووست کردووە، هەروەها تەنها بە زمانی ئینگلیزی بەردەستن.
ئەپەکە بە تەنها بۆ iOS بەردەستە، لە کاتێکدا ماڵپەڕەکە بۆ هەموو سەکۆیەکان بەردەستە و دەتوانیت کرتە لێرە بکەیت بۆ کردنەوەی، وە کرتە لە دوگمەکەی خوارەوە بکەیت بۆ داگرتنی ئەپەکە.
Apple COVID-19
دابەزاندن
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو، هەوادار و گەشەپێدەری سەکۆکانی ئەپڵ.