شاومی 3, ئازار 2025

شاومی کاتژمێر و دەستبەندێکی زیرەکی نوێی نمایش کرد

شاومی لەگەڵ بەرهەمە نوێیەکانی دیکەی، کاتژمێری زیرەکی Watch S4 و دەستبەندی زیرەکی Smart Band 9 Pro نمایش کرد. کاتژمێری Watch S4 دەتوانرێت چوارچێوە(Bezels)ـەکەی بگۆڕدرێت.

ڕوونماکەی 1.43 ئینجە بە جۆری AMOLED بە ڕوونی 466 * 466 پێکسڵ و تێکڕای نوێبوونەوەی 60 هێرتز و ڕووناکی کۆتایی 1,500 نیت. بڕوانامەی 5ATM بۆ دژە ئاو هەیە و پاترییەکەی بەرگەی 15 ڕۆژ کار کردن دەگرێت. چەندین دۆخی جیاوازی تەندرووستی تێدایە و نرخی نزیکەی 166 دۆلارە.

هەرچی دەستبەندی زیرەکی Band 9 Pro ڕوونمایەکی 1.74 ئینجی AMOLEDی هەیە. بڕوانامەی 5ATM بۆ دژە ئاو هەیە و پاترییەکەی 21 ڕۆژ بەرگە دەگرێت. تایبەتمەندی چاودێری خەو و ئۆکسجینی خوێن و لێدانی دڵی باشتر کراوە. زیاتر لە 150 دۆخی وەرزشی هەیە و نرخی 84 دۆلارە.

سەرچاوە Xiaomi Official website
تاگەکان Xiaomi شاومی
بۆچونی تۆ