رەقەکاڵا 16, ئه‌یلول 2020

شاومی و Realme ئاماژە بە بەرهەمێکی نوێ دەکەن کە چیپسێتی قەبارە 5 نانۆمەتری لەسەر جێگیر کرابێت

دوێنێ ئەپڵ پێش هەمووان کەوت و یەکەمین چیپسێتی قەبارە 5 نانۆمەتری نمایش کرد، کە یەکەمین بەرهەم لەسەری جێگیر کرابێت iPad Air 4(کرتە لێرە بکەن بۆ زانیارییەکان) و پێدەچێت مانگی داهاتوو زنجیرەی ئایفۆن 12 بەم چیپسێتەوە نمایش بکرێت

جێگری سەرۆکی Realme لە تۆڕی کۆمەڵایەتی چینی Weibo لە پۆستێکدا بە فەرمی ڕایگەیاند کار لەسەر بەرهەمێکی نوێ دەکەن بە چیپسێتی قەبارە 5 نانۆمەترییەوە

بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای شاومی لە هەمان تۆڕدا وەڵامی بڵاوکراوەیەک دەداتەوە کە دەڵێت iPad Air تاکە بەرهەمی جیهانە بە چیپسێتی 5 نانۆمەترییەوە و دەڵێت ئایە بە پەرۆشن بۆ بەرهەمێکی نوێ بە چیپسێتی 5 نانۆمەترییەوە؟، ئەمە بە ڕوونی پێمان دەڵێت شاومیش سەرقاڵی درووست کردنی بەرهەمێکی نوێیە بە چیپسێتی 5 نانۆمەترییەوە

هیچ کام لە هەردوو کۆمپانیاکە هیچ زانیارییەکی دیکەیان ئاشکرا نەکرد و بەڵام زۆرینەی سەرچاوەکان پێیان وایە یان سناپدراگۆن 875 یاخوود چیپسێتە 5 نانۆمەترییەکەی میدیاتێک دەبێت و لە ئێستادا سناپدراگۆن 875 چووەتە بواری بەرهەم هێنانەوە

وە چاوەڕێین تاوەکو کواڵکۆم یاخوود میدیاتێک زانیاری زیاتر لەسەر چیپسێتە 5 نانۆمەترییەکەیان ئاشکرا بکەن، کرتە لێرە بکە و زانیاری لەسەر یەکەمین چیپسێتی 5 نانۆمەتری بخوێنەوە

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان 5nm Processor Realme Xiaomi
بۆچونی تۆ