مۆبایل و تابلێت
11, تشرینی یەکەم 2020
پێدەچێت وەن پڵەس دوو مۆبایلی نوێ لە زنجیرەی Nord بەمزووانە ڕابگەیەنێت

بە پێی وتەی چەند ڕاپۆرتێک و دەنگۆیەک بێت وەن پڵەس لە ڕۆژی 26 مانگ لە ئەمریکا کۆنگرە دەبەستێت بۆ نمایش کردنی دوو بەرهەمی نوێ لە زنجیرەی وەن پڵەس Nord بە ناوەکانی OnePlus Nord N10 و OnePlus Nord N100 و هەردوو مۆبایلەکە تایبەت دەبن بە ئەمریکا
:OnePlus Nord N10
بە پێی وتەی دزەپێکەرەکان بێت هەڵگری چیپسێتی سناپدراگۆن 690 دەبێت و بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت لە خۆ دەگرێت، هەروەها خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.5 ئینجی دەبێت بە ڕوونی FHD و بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز، هەروەها خاوەن 4 کامێرا دەبێت لە بەشی دواوەیدا و کامێرای سەرەکی 64 مێگاپێکسڵ دەبێت و نرخی خوار 400 دۆلار دەبێت لە ئەمریکا
:OnePlus Nord N100
بە پێی وتەی دزەپێکەرەکان بێت هەڵگری چیپسێتی سناپدراگۆن 460 دەبێت و پاتری قەبارە 6000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت، هەروەها خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.52 ئینجی دەبێت بە ڕوونی HD و بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 60 هێرتز، هەروەها خاوەن 3 کامێرا دەبێت لە بەشی دواوەیدا و کامێرای سەرەکی 13 مێگاپێکسڵ دەبێت و نرخی بە نزیکی لە دەورو بەری 200 دۆلار دەبێت لە ئەمریکا
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.