سامسۆنگ 13, شوبات 2021

پێدەچێت سامسۆنگ هەندێک لە خزمەتگوزارییەکانی تری خۆی بۆ سیستەمی Windows 10 زیاد بکات

 

سامسۆنگ و مایکرۆسۆفت زیاتر و زیاتر هاوبەشییەکەیان قووڵ دەبێتەوە، بە پێی وتەی راپۆرتێکی نوێ بێت لە لایەن ALumia سامسۆنگ دەیەوێت Quick Share و Samsung Free و Samsung O بۆ سەر سیستەمی Windows 10 زیاد بکات

 

ئەپی Samsung Quick Share ڕکابەر و وەڵامێکە بۆ ئەپی Apple AirDrop کە بەکار دێت بۆ هاوبەشی پێ کردنێکی بێ کێشەی وێنە و ڤیدیۆ و بەڵگەنامەکان لە نێوان هەموو پلاتفۆرمەکان، هەروەها ئێستا بە پێی ئەم ڕاپۆرتە نوێیە بێت ئەپەکە بۆ هەندێکی زۆر کەمی کۆگای Microsoft Store بەردەست بووە، هەرچەندە هێشتا نەگەشتووە بە هەمووان، بەڵام دەرکەوتووە ئەو مۆبایلانەی کۆمپانیای سامسۆنگ کار بە ئەپەکە دەکەن کە ڕووکاری بەکارهێنەری One UI 2.0 و بەرەو سەرەوەیان لەسەر جێگیر کرابێت، کاتێک بەردەست بوو دەتوانیت Wi-Fi Direct یاخوود Bluetooth یاخوود پلاتفۆرمی Samsung Smart thing بۆ هاوبەشی پێ کردن لە نێوان مۆبایل و دێسکتۆپ و لاپتۆپ بەکار بهێنیت

 

لەگەڵ بەردەست بوونی ئەپی Quick Share بەکارهێنەرانی Windows 10 ئەپەکانی Samsung Free و Samsung O بەردەست دەبێت بۆیان، Samsung Free پێشووتر ناوی Samsung Daily بوو و زیاتر وەک فرۆشگایەک بوو بۆ بەدەست هێنانی هەواڵ و تەلەڤزیۆن و یارییەکان

 

هەرچی ئەپی Samsung Oـیە کە تاوەکو ئێستا بە دیاری کراوی نازانرێت چییە، پێدەچێت جۆرێکی clone بێت یاخوود شتێکی لەو بابەتە، پێدەچێت بەمزووانە بۆ فرۆشگای Microsoft Store و بۆ بەکارهێنەرانی سیستەمی Windows 10 زیاد دەکرێت

 

سەرچاوە Gizmo China
بۆچونی تۆ