مۆبایل و تابلێت 17, ئایار 2021

بە فەرمی مۆبایلی Sharp AQUOS R6 بە هاوبەشی بەرهەم هێنانی هاوێنەی کۆمپانیای Leica نمایش کرا

 

ئەمڕۆ، کۆمپانیای Sharp نوێتڕین مۆبایلی زیرەکی لە ژێر ناوی Sharp AQUOS R6 نمایش کرد، قەبارەی کامێرای دواوەی 1 ئینجە و یەکەمین مۆبایلی جیهانە هێندە گەورە بێت، ڕوونمای جۆری Pro IGZO OLED لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە تێکڕای نوێ بوونەوەی 240 هێرتز دەکات، هەروەها ڕێک خستنی تێکڕای نوێ بوونەوە لە نێوان 1 بۆ 240 هێرتز، ڕووناکی تاوەکو 2000 نێت بەرز دەبێتەوە

لەگەڵ ئەوەشدا ڕوونی ڕوونماکەی WUXGA 1,260 x 2,730 پێکسڵە و کامێرایەکی، هەروەها قەبارەی ڕوونماکەی 6.6 ئینجە، کار بە سیستەمی وەگەرخەڕی ئەندرۆید 11 دەکات و چیپسێتی سناپدراگۆن 888 لەسەر جێگیر کراوە و کامێرای دواوەی کە قەبارەی 1 ئینجە

 

ڕوونی 20.2 مێگاپێکسڵە، هەروەها بە بیرگەی 128 گێگابایت لە جۆری UFS 3.1 و 12 گێگابایت ڕام لە جۆری LPDDR5 بەردەست دەخرێت، کامێرای دووەم ڕوونی 12.6 مێگاپێکسڵە و هەستەوەری سێ دووری ToF لە خۆ دەگرێت

 

هەروەها جۆری پەنجەمۆرەکەی لە جۆری Qualcomm 3D Sonic Max ـە کە نوێترین جۆری هەستەوەری پەنجەمۆری سێ دووری کۆمپانیای کواڵکۆمە، پشتگیری لە بیرگەی دەرەکی تاوەکو قەبارەی 1 تێرابایت دەکات، هەروەها پشتگیری لە ڕوونی 8K دەکات بۆ ڤیدیۆ تۆمار کردن و تایبەتمەندی Wi-Fi 6 و Bluetooth 5.2 لە خۆ دەگرێت

 

پاترییەکی 5,000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە تەکنەلۆژیای Charge 2.0 دەکات بۆ بارگاوی کردنەوەی پاتری مۆبایلەکە، هەروەها بڕوانامەکانی IPX5 / IPX8 / IP6X لە خۆ دەگرێت بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز، کۆمپانیاکە تاوەکو ئێستا نرخ و کاتی بەردەست خستنی بەرهەمەکەی ئاشکرا نەکردووە

تاگەکان Sharp
بۆچونی تۆ