رەقەکاڵا 13, تشرینی دووه‌م 2020

بە فەرمی چیپسێتی Mediatek Dimensity 700 بۆ مۆبایلە ئاست مامناوەندەکان ڕاگەیاندرا

کۆمپانیای میدیاتێك بەردەوامە لە دروستکردنی چیپ بۆ مۆبایلە ئاست مامناوەندەکان کە پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی ئینتەرنێتی 5G دەکەن.

کۆمپانیاکە چیپێکی نوێی ئاشکرا کرد بە ناوی Mediatek Dimensity 700 ،کە قەبارەی 7 نانۆمەترە و پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی ئینتەرنێتی 5G دەکات. چیپەکە بە بەراورد بە Mediatek Dimensity 720 لە ڕووی یەکەی ناوەندی (CPU) و گرافیکەوە (GPU) باشترکراوە.

یەکەی ناوەندی (CPU)ـی خێراتر کراوە، لە جۆری Cortex-A76 ـە و خێرایی لە 2.0 گێگاهێرتز بەرزکراوەتەوە بۆ 2.2 گێگاهێرتز. وە گرافیک(GPU)ـی لە جۆری ARM Mail-57 ـە و خێرایی لە 650 مێگاهێزترەوە بەرزکراوەتەوە بۆ 950 مێگاهێزتر.

هەروەها کۆمپانیای میدیاتێك ئەوەشی ڕایگەیاند کە ئەو مۆبایلەی بۆ یەکەمجار هەڵگری ئەم چیپە دەبێت لە چارەگی یەکەمی ساڵی داهاتوودا ئاشکرا دەکرێت.

سەرچاوە GSMArena
بۆچونی تۆ