ڕاپۆرت و توێژینەوەکان 2, نیسان 2022

گەنجێکی کورد پرۆژەیەکی گرنگ پەرەپێدەدات و سەرکەوتوو دەبێت

 

گەنجێکی کورد بە ناوی ئەمین سیروان پرۆژەیەکی گرنگ پەرەپێدەدات بە ناوی (Turn any Surface into touch screen) کە بریتییە لە دەست لێدان(لەمس کردنی) پرۆجێکتەر(داتاشۆ) لەسەر هەر ڕوویەک، بە بەکارهێنانی زمانی پرۆگرامینگی پایثۆن و وتەی گەنجەکە بەم شێوەیە لەسەر پرۆژەکە:

سەرکەوتنی پڕۆژەی (turn any surface into touch screen)

کە پڕۆژەکە بریتیە لە لەمس کردنی داتاشۆ(پڕۆجێکتەر) لە سەر ڕوویەک(دیوار،مێز یان شتی لەو بابەتە)

لەم پڕۆژەدا کۆمەڵێ هۆکار هەبوون بۆ کردنی یەک لەوانە ئاسانتر کۆنترۆڵ کردنی کێرسەر لە ڕێی دەسەوە کە بەو جۆرە کەسانی مناڵ و بەتەمەنیش ئەتوانن ئاسانتر بەکاریبێن چونکە کارەکە تەنیا بەبەکارهێنانی دەس ئەکرێت و دوور ئەکەویتەوە لە بەکارهێنانی ماوس و کیبۆرد و تەنانەت شاشە

لێرەدا کۆمەڵێ هۆکاری گەورە هەن بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەکە

١- گۆڕینی شاشە لە سایزێکی جێگیرەوە بۆ ئەو سایزەی خۆت بتەوێ سەربەستانە لە ڕێی داتاشۆکەتەوە

٢- کۆنترۆڵ کردنی سیستەمەکە بە شێوەیەکی ئاسان بۆ هەر تەمەنێک لە بری ماوس

٣- بەهۆی بەرەوپێشچوونی هاردوێریەوە و مانەوە لەسەر interface(ڕووکار)ـی پێشوو واتا بەرەو پێش نەچووە بۆیە بڕیارماندا بە جۆرێکی جیاواز کاری لەسەر بکەین

٤-ڕزگاربوون لەبەکارهێنانی خودی دیسکتۆپێک یان شاشەیەک و لاپتۆپێک بۆ بەکارهێنانی لەسەر دیوارێک یان مێزێک

٤- دوورکەوتنەوە لەمەترسی ئامێرە کارەبایەکە

٥- کەم کردنەوەی تێچوو

 

کارەکە بە زمانی پایثۆن کراوە و بە بەکارهێنانی کامێرایەک

 

بە ڤیدیۆ دەتوانن بینەری پرۆژەکە بن

 

بۆچونی تۆ