تویتەر
21, کانوونی یەکەم 2023
تۆڕی ئێکس بۆ ماوەی یەک کاتژمێر لە کار کەوت

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، ڕۆژی پێنج شەممە – 21ی مانگ. تۆڕی ئێکس (لە ڕابردوو بە تویتەر ناسرابوو) نزیکەی یەک کاتژمێر لە کار کەوت لە ئەپی مۆبایل و هیچ شتێک نوێ پیشان نەدەدرا، هەروەها لە وەشانی وێب تەنها ئەم پەیامە پیشان دەدرا “Welcome to X! This is the best place to see what’s happening in your world. Find some people and topics to follow now.”
سەیر لەوەدا بوو کە دەتوانرا پۆست بکرێت، بەڵام دوای Refresh کردنەوە پۆستەکان دیار نەدەمان! دوای نزیکەی یەک کاتژمێر لە کارکەوتنی و بڵاو بوونەوەی هەواڵەکە، هەموو کێشەکان چارەسەر کران و ئێستا تۆڕەکە بە بێ کێشە کار دەکات، بەڵام تاکو ئێستا هۆکارەکەی ئاشکرا نەکراوە.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.