شاومی 27, تەممووز 2023

مانگی داهاتوو شاومی مۆبایلی چەماوە نمایش دەکات

 

شاومی پشتڕاستی کردەوە مانگی داهاتوو مۆبایلی چەماوەی Xiaomi Mix Fold 3 نمایش دەکات بە شێوازێکی بەرهەمهێنانی نوێ و دڵنیابوونەوە لە بەهێزی و دیزاینی مۆبایلەکە بۆ چەماوەنەوە.

 

ئەمڕۆ کۆمپانیاکە لە تۆڕی Weibo ئەم زانیارییەی پشت ڕاست کردەوە و ڕایگەیاند مۆبایلەکە چوار کامێرا کە بە هاوبەشی کۆمپانیای Leica پەرەی پێدراوە لەسەر مۆبایلەکە جێگیر دەکات، بەمەش جیاواز دەبێت لە نەوەکانی پێش خۆی و بۆ یەکەمین جارە چوار کامێرا لە خۆ بگرێت.

 

پێشبینی دەکرێت یەکێک لە کامێراکان سەرەکی و یەکێکیان گۆشە فراوان و یەکێکیان تێلەفۆتۆ و یەکێکیان دووربینی بێت.

بەداخەوە دەنگۆکان باس لەوە دەکەن ئەم مۆبایلە چەماوەی شاومیش هاوشێوەی مۆبایلەکانی دیکەی تەنها بۆ ناوخۆی چین دەبێت.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Xiaomi شاومی
بۆچونی تۆ