گووگڵ
21, تشرینی یەکەم 2023
ئەپی جیمەیڵ بۆ تابلێت و مۆبایلە چەماوەکان نوێکرایەوە

هەوڵەکانی گونجاندنی ئەپەکانی لایەنی یەکەمی گووگڵ لە لایەن گووگڵەوە بەردەوامە بۆ مۆبایلە چەماوەکان و تابلێتەکان و ئەمڕۆ ئەپی جیمەیڵی نوێکردەوە. ئێستا کاتێک کرتە لە ئیمەیڵێک دەکەیت ڕاستەوخۆ ڕوونماکە دەبێت بە دوو کەرتەوە و ئیمەیڵەکە لە لایەکی تری دەردەکەوێت، هەروەها ئێستا کاتێک کرتە لە بەستەرێک(Link) دەکەیت ڕاستەوخۆ دووبارە ڕوونماکە دەبێت بە دوو کەرتەوە و ئیمەیڵەکە و ناوەڕۆکی بەستەرەکە پیشان دەدات لە هەردوو کەرتەکەدا، جیاواز لە وەشانی پێشووتر کە کاتێک بەستەرەکەت دەکردەوە تەواوی ڕوونماکەی دەگرت و ئیمەیڵەکە دیار نەدەما.

لەگەڵ ئەوە، گووگڵ هەندێک ئەپی لایەنی یەکەمی دیکەی نوێکردەوە بۆ نموونە ئەپی Google Docs.

هەروەها ئەپەکانی لایەنی سێیەمی وەکو Zoom و Adobe Acrobat Reader و Evernote و Dropbox و Todoist ئێستا نوێکراوەنتەوە بۆ تابلێت و مۆبایلە چەماوەکان و گونجاندنێکی زۆر باشتریان بۆ بەردەست کراوە.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.