ڕاپۆرت و توێژینەوەکان 11, ئەیلوول 2023

ناساندنی ماڵپەڕی File Doge

گەنجێکی کورد بە ناوی سەرکار هەستاوە بە دروستکردنی وێبسایتێک کە کاری هاوبەشی پێکردنی فایلە (File Sharing) وێبسایەتەکە تەواو خۆڕاییە و شێوازی کارکردنی زۆر سادە و ئاسانە، وتەی کاک سەرکار لەسەر پڕۆژەکە:

لە ئێستادا ستۆرج زۆر هەرزانە، لە هەندێک شوێن 5 تێرابایت بە نرخێکی زۆر زۆر کەم ئەکریت و متمانەیەکی زۆری هەیە. منیش حەزم کرد وەک (Side Hustle) ـێک وێبسایتێکی تایبەت بە (File Sharing)ـم هەبێت کە بە خێاریی کاربکات، وێبسایتەکە وا ماوەی ساڵێکە کار ئەکات. هەروەها زۆرترین بەکارهێنەرەکانی لەم وڵاتانەیە:
چین
سعودیە
ژاپۆن

شێوازی کارکردنی وێبسایتەکە زۆر ئاسانە تەنها فایلێک هەڵبژێرە و چەند چرکەیەک چاوەڕوانبە بەستەرێک (لینێکێک)ـت پێ دەدات و ئەتوانی لەگەڵ هەرکەس بتەوێت هاوبەشی بکەیت.

فایل دۆج پلانی زۆر گەورەم بۆی هەیە، یەکێک لەوانە تایبەتمەندی (Cloud Storage) ئەبێت و هەر لەم بەشەشەوە ئەمەوێ مۆنیتایزی سایتەکە بکەم و قازانجی لێ بکەم و لە ئێستادا کاری لەسەر ئەکەم، هەتاکوو کاتی ئەم ئەبدەیتە فایلەکان لە وێبگەڕی بەکارهێنەر هەڵدەگیرێن و ناتوانن لە ئامێری دیکە ئەکسێسی بکەن ئەگەر بەستەرەکەیان لا نەبێ، هەر خۆی ئەمە بیرۆکەی فایل دۆج بوو ئەپلۆد کردنی فایل بە خێراترین و ئاسانترین ڕێگا.

چەند سکرین شۆتێکی وەشانی نوێی وێبسایتەکە کە لە داهاتوودا بەردەست دەبێت

 

بەستەری ماڵپەڕەکە:

filedoge.com

بۆچونی تۆ