ئامێرە هەمەجۆرەکان 16, حوزه‌یران 2022

کۆمپانیای Zhiyun دژە لەرزینێکی نوێ و ئاست بەرزی ڕاگەیاند، تایبەتمەندییەکانی بۆ یەکەمجار لە کەی ئای تی ئێنەوە بزانە.

ئەم دژە لەرزینە لە ژێر ناو یان مۆدێلی Zhiyun Weebill 3 ـە و نوێترین دژەلەرزینی زنجیرەی Weebill ـە.


هەرچی تایبەتمەندییەکانی ئەم نەوە نوێیەی ژیونە ئەمانەن:

  • کێشەکەی بە ڕێژەی %40 کەمتر کراوەتەوە بەراورد بە ویبڵی ٢.

  • گڵۆپێکی ڕووناککەرەوە لە خۆ دەگرێت بە توانای گەرمیی ڕەنگی 2600-5400 کلڤن.

  • بوونی تایبەتمەندی Sling Mode بۆ دەست بەسەرداگرتنێکی ئاسانتر و کەمترین قورسایی لەسەر یەک دەست لە کاتی بەکار هێنان.

تێبینی: ئەم قۆڵە زیادکراوە لەسەر دژەلەرزینەکە تەنها لەگەڵ جۆری کۆمبۆ دەبێت و لەگەڵ جۆری ئاسایی نابێت.

  • بوونی ڕوونمایەکی هەستیار بە بەرکەوتن (تەچ) بە قەبارەی ٠.٩٦ ئینچ.

 

  • توانای ڕێکخستنی دووگمەکان بە پێی خواستی بەکارهێنەر.

 

  • بەشەکانی هاوسەنگ کردن باشتر کراون.

 

  • بوونی توندکەرێکی برغووی موگناتیسی.

 

نرخی ئەم دژە لەرزینە نوێیە لە ٤٤٩ دۆلارەوە دەست پێدەکات بۆ جۆری ئاسایی و ٥٢٩ دۆلار بۆ جۆری کۆمبۆ.

بۆچونی تۆ