رەقەکاڵا
10, کانوونی دووەم 2024
لینۆڤۆ زنجیرە لاپتۆپی Lenovo Legion نوێ کردەوە

لینۆڤۆ لە کۆنگرەی CES 2024 زنجیرە لاپتۆپی گەیمینگی Lenovo Legion نوێ کردەوە. کە لە سێ لاپتۆپ پێکدێت، Lenovo Legion 9i، Lenovo Legion 7i و Lenovo Legion i5.
بەهێزتریان کە Legion 9i Pro، چیپسێتی Intel CoreTM Gen i9-14900HX لەسەر جێگیرە کراوە لەگەڵ گرافیک کاردی تاکو RTX 4090 بەردەست دەبێت. هەروەها چیپسێتی LA3-P AI لە خۆ دەگرێت کە ڕێک خستن بۆ CPU و GPU لاپتۆپەکە دەکات بەو شێوەی کە کارت پێیەتی. ڕوونماکەی قەبارەی 16 ئینج دەبێت و لەجۆری Mini-LED و ڕوونی 3.2K و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 165 هێرتز. بە ڕامی تاکو 64 گێگابایت بەردەست دەبێت لە جۆری DDR5 و بیرگەی 2 تێرابایت. نرخی 4,400 دۆلارەوە دەست پێ دەکات و لە کۆتایی ئەم مانگە بەردەست دەبێت.
هەروەها جۆری Legion 7i Pro پرۆسێسەری Intel Core 14th Gen i9-14900HX لەسەر جێگیر کراوە و بە گرافیک کاردی تاکو RTX 4090 بەردەست دەبێت. بە ڕامی تاکو 32 گێگابایت و بیرگەی 2 تێرابایت. هەروەها ڕوونماکەی قەبارەی 16 ئینجە و لە جۆری IPS و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 240 هێرتزە و ڕووناکی تاوەکو 500 نیتە. لە مانگی سێ بەردەست دەبێت بۆ کڕین بە نرخی دەستپێکی 2,700 دۆلار.
لینۆڤۆ دوو مۆدێلی دیکەشی نمایش کرد، کە Lenovo Legion7i و Lenovo Legion 5i بە بێ بوونی پاشگری پرۆ. بە پرۆسێسەری تاکو Intel Core 14th Gen i9-14900HX و گرافیک کاردی تاکو RTX 4070 بەردەست دەبن. هەردوو مۆدێلەکە قەبارەیان 16 ئینجە و بە ڕامی تاکو 32 گێگابایت و بیرگەی 1 تێرابایت بەردەست دەبن.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.