پلەیستەیشن 16, ئازار 2024

پلەیستەیشن 5 پرۆ سێ هێندە خێراتر دەبێت و لە کۆتایی ئەمساڵ بەردەست دەبێت

ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کۆمپانیای سۆنی لە پشووی سەری ساڵی 2024 واتە لە کۆتایی ئەمساڵ کۆنسۆڵی نوێی پلەیستەیشن 5 پرۆ نمایش دەکات. بە پێی راپۆرتەکە بێت کۆنسۆڵەکە GPU ـەکەی 3 هێندە خێراتر دەبێت واتە 33.5 تێرافلۆپس دەبێت بەراورد بە 10.28 تێرافلۆپسەکەی پلەیستەیشن 5ی ئاسایی. بە پێی راپۆرتەکە، کۆنسۆڵەکە بۆ کارپێکردنی یارییەکان بە ڕوونی 4K باشتر کراوە و FPSی بەرزتر پێشکەش دەکات، هەروەها تایبەتمەندی Ray Tracing گۆڕانکاری تێدا کراوە. لە ڕووی ڕێندەر کردنەوە %45 خێراتر دەبێت لە کۆنسۆڵی پلەیستەیشن 5. پشتگیری لە تایبەتمەندی PSSR (Spectral Super Resolution دەکات کە بریتییە لە باشتر کردنی ڕوونی بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد.

هەروەها خێرایی کۆتایی CPU ـەکەی بریتییە لە 4.4 گێگاهێرتز بەراورد بە پلەیستەیشن 5ی ئاسایی کە 3.5 گێگاهێرتز بوو. تاوەکو ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی لە لایەن سۆنییەوە بڵاو نەکراوەتەوە و ئەم تایبەتمەندی و کاتی نمایش کردنە لە راپۆرتێکی نووسەر Tom Henderson کە دزەپێکەری بواری کۆنسۆڵەکانە بۆ پێگەی Insider Gaming سەرچاوەی گرتووە.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ