گووگڵ
8, نیسان 2024
گووگڵ پێکسڵ 8 و 8 پرۆ دەتوانرێت شوێنەکەیان دیاری بکرێت هەرچەندە کوژاوە بن

گووگڵ ئەمڕۆ وەشانێکی پێشکەوتووتر و باشتری لە خزمەتگوزاری Find My Device network ڕاگەیاند.
هەروەها کۆمپانیاکە ڕایگەیاند ئێستا دەتوانرێت شوێنی مۆبایلی گووگڵ پێکسڵ 8 و 8 پرۆ دیاری بکرێت هەرچەندە مۆبایلەکان پاترییەکەیان بارگاوی نەمابێت و کوژاوە بێت. گووگڵ دەڵێت ئەم تایبەتمەندییە بەهۆی “ڕەقەکاڵای تایبەتی پێکسڵەوەیە.”
چاوەڕوان دەکرێت ئەم تایبەتمەندییە بۆ مۆبایلی داهاتووی Pixel Fold 2 و Pixel 9 / 9 Pro زیاد بکرێت بەڵام نازانرێت بۆ مۆبایلی ئاست مامناوەندی داهاتووی گووگڵ، Google Pixel 8a زیاد دەکرێت یاخوود نا.
ئەم تایبەتمەندییە پێشووتر لە لایەن سامسۆنگ و ئەپڵەوە بەردەست کرابوو. وەشانی نوێکراوەی Find my device network لە ئەمڕۆوە لە ئەمریکا و کەنەدا و لە داهاتوودا لە وڵاتانی دیکە بەردەست دەبێت.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.