گووگڵ 8, نیسان 2024

گووگڵ خزمەتگوزاری Find My Device network نوێ دەکاتەوە

گووگڵ لە کۆتاییدا ئەمڕۆ تایبەتمەندی Find My Device network نوێ کردەوە و لە ئەمڕۆوە لە ئەمریکا و کەنەدا و لە ماوەی داهاتوودا لە وڵاتانی دیکەی جیهان بەردەست دەبێت. خزمەتگوزارییەکە تۆڕێکی فراوانی زیاتر لە 1 ملیاری ئامێری کارپێکەری ئەندرۆید بەکار دەهێنێت بۆ دیاری کردنی ئامێرێکی زیرەکی ونبوو. کاتێک ئەپەکەت دابەزاند، دەتوانیت شوێنی مۆبایل و تابلێتی گونجاوی ون بوو دیاری بکەیت. دەتوانیت وابکەیت مۆبایل یاخوود تابلێتەکە زەنگ لێبدات و شوێنەکەی لەسەر نەخشە دەربکەوێت، زانیاری نێو نەخشەکە بە دەرهێڵ (ئۆفڵاین) کار دەکات.

 

مۆبایلی گووگڵ پێکسڵ 8 و 8 پرۆ لەسەر نەخشە دەردەکەون هەرچەندە کوژاوە بن.

هێشتا ئەم تەکنەلۆژیایە بۆ شتومەکی ڕۆژانە بەردەست نییە، بەڵام ئەوە بەم زووانە بەردەست دەبێت. ئامێری شوێنپێهەڵگری Bluetooth لە کۆمپانیای Chipolo و Pebblebee لە مانگی ئایاردا لەگەڵ ئەپی Find My Device تێهەڵکێش دەکرێن. ئەمەش ڕێگە بە بەکارهێنەر دەدات لە ڕێگەی ئەم شوێنپێهەڵگرەوە هەرچی بیەوێت بیدۆزێتەوە، وەک کلیلی ئۆتۆمبێل و جزدان و هەر شتێکی دیکە بە پێوە کردنی ئەم ئامێرە پێوەی.

سەرچاوە Engadget
تاگەکان google گووگڵ
بۆچونی تۆ