سامسۆنگ 15, نیسان 2024

سامسۆنگ جارێکی دیکە پێشەنگی هەناردە کردنی مۆبایلە زیرەکەکانی جیهانە

دوای ئەوەی بە شێوەیەکی کاتی لە لایەن ئەپڵەوە دەستی بەسەردا گیرا، دووبارە پێشەنگی کۆمپانیاکانی جیهان بۆ ڕەوانە کردنی مۆبایلە زیرەکەکان لە لایەن سامسۆنگەوە قۆرخ کرایەوە. سامسۆنگ لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ 60.1 ملیۆن مۆبایلی بۆ سەرتاسەری جیهان ڕەوانە کردووە، کە ڕێژەی %20.8ی تەواوی مۆبایلە زیرەکە ڕەوانە کراوەکان دەکات. کۆمپانیای ئەپڵ کە دوای سامسۆنگ دێت 50.1 ملیۆن مۆبایلی ڕەوانەی بازاڕەکانی جیهان کردووە. هەردوو کۆمپانیاکە ڕێژەیەکی کەمتری مۆبایلیان بەراورد بە چارەکی یەکەمی ساڵی ڕابردوو ڕەوانە کردووە، بەڵام ئەم ڕێژە کەمترە زیاتر لە ئەپڵدا ڕەنگدانەوەی هەبووە. لە دوای ئەپڵیش، کۆمپانیای شاومی و Transsion (خاوەن کۆمپانیاکانی تێکنۆ و ئینفنێکس و چەند کۆمپانیایەکی دیکە) و ئۆپۆ دێت بۆ ڕێژەی زۆرترین ڕەوانە کردنی مۆبایلە زیرەکەکان بۆ بازاڕەکانی جیهان.

سەرچاوە Engadget
تاگەکان Samsung سامسۆنگ
بۆچونی تۆ